‌کاردانەوەى مباپێ پاش شکستەکەیان بەرانبەر میلان

وێستگە سپۆرت-

کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان دڵتەنگى خۆى بە شکستەکەیان بەرانبەر میلان نیشان دەدات و دەڵێت  بەرانبەر نیوکاسڵ وەڵاممان دەبێت

پاریس سانجێرمان لە قۆناغی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتییەکەدا لە یاریگای سان سیرۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە میلان دڕا

پرسیار لە مباپێ کرا سەبارەت بەوەی کە پاریس سانجێرمان لە بەرامبەر میلان چی لەدەست داوە، ئەویش لە لێدوانەکانی ڕۆژنامەی "لیکیپی”ی فەرەنسیدا وەڵامی دایەوە و وتی: ئەوە دووەم دۆڕانمانە لە دەرەوەی یاریگا (لە قۆناغی کۆمەڵەکان دوای ئەوەی بە ئەنجامی ٤-١ بەرامبەر نیوکاسڵ دۆراین لە قۆناغی دووەمدا).

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆڕان هەرگیز ئاسان نییە، بێ هیواین، زۆر شتمان لەدەستدا، هەوڵدەدەین لە یاریگای خۆی وەڵامی نیوکاسڵ بدەینەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەوڵماندا گۆڵی دووەم تۆماربکەین، یەکەم گۆڵمان تۆمارکرد، دواتر گۆڵێکمان لێکرا، هەوڵیشماندا وەڵام بدەینەوە، بەڵام زۆر درەنگ بوو

وتیشى هەوڵماندا هەموو شتێک بخەینە بەرژەوەندی خۆمان بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنین، بەڵام ئەوە ڕووینەدا، هەوڵدەدەین لە یاری داهاتوومان بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد وەڵام بدەینەوە.

لە کۆتاییدا وتی: بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ؟ ئامانجی یەکەممان بردنەوەی یاری داهاتوومانە، ئەمە گرنگترین شتە لە ئێستادا.


AM:10:37:08/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌