‌کاردانەوەى چاڤى پێش یارییەکەى شاختار

وێستگە سپۆرت-

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەی کرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سبەینێی شاختار لە چامپیۆنزلیگ.

یانەی بەرشەلۆنە لە قۆناغی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ میوانداری شاختار دەکات.

چاڤی لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا شیکاری کردووە کە تیپەکە پێویستی بە چییە بۆ ئەوەی باشتر بێت، چاڤی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "ئاس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: هەمیشە کورتەیەک لە ڕووداوەکان دەخەینەڕوو، لە ڕووی تۆپی پێشەوە زۆر کەممان هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، یانەی ڕیال سۆسیداد بەهێزتر بوو و لە گێمی دووەمدا ڕاستمانکردەوە، دەبێت زیاتر فشاربخەین و یارییەکان زیاتر کۆنتڕۆڵبکەین، دەبێت پێشبکەوین، دەبێت ئەم سێ خاڵە خاڵی وەرچەرخان بێت.

سەبارەت بەوەی ئایا گەڕانەوەی پێکانەکان دەبێتە هۆی باشترکردنی تیپەکە یان نا، وتی: بەدڵنیاییەوە تێبینی ئەوەمان کرد، چونکە یاریزانە زۆر گرنگەکانمان لەدەست دەدا، بە باشترین شێوە یارییەکانمان ئەنجامدا


سەبارەت بەوەی ئایا پڕۆژەکەی دوای دوو ساڵ لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە بەدیهاتووە یان نا، لە وەڵامدا وتی: ئەو ئامانجانەمان بەدەستهێنا کە بۆ خۆمان دانابوو، وەرزى یەکەم گەیشتنە چامپیۆنسلیگ و، وەرزی دووەمیش دوو بردنەوەمان بەدەستهێناوەو من باوەڕم وایە کە ئێمە لە نیوەی ڕێگاداین بۆ ئەوەى ببینەوە گەورەى ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشکرد،دڵخۆشم بە گەڕانەوەى پێدرى ئەو بۆ تیپەکە زۆر گرنگە و گۆڕانکارى دروست دەکات

جەختیشی کردەوە: من دڵخۆشم بە باوەڕ و بوێری و هەڵسوکەوتی یاریزانان، ئێمە ئەو تیپەین لە ئەوروپا کە زۆرترین گۆڵ لە کۆتا خولەکەکاندا تۆمار دەکەین، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لە دۆخێکی جەستەیی زۆر باشداین. "

دانی بەوەدانا: ئامانجی سبەی ئێمە ئەوە نییە سێ خاڵەکە بەدەستبهێنین، هەندێکجار شایەنی زیاتریت و بەدەستی ناهێنیت، ئامانجیشمان ئەوەیە یارییەکە کۆنترۆڵ بکەین لەڕێگەی گرتن و فشارەوە وەک ئەوەی لە ڕۆژی ئیلکلاسیکۆدا ئەنجامماندا


PM:10:41:06/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌