‌نوێترین زانیارى لەبارەى پێکانەکەى بیلینگهام

وێستگە سپۆرت-

ئەگەرى هەیە بەهۆى پێکانى لە شانیدا بیلینگهام بەشدارى یارییەکەى سپۆرتینگ براگا نەکات 

رۆژى  چوارشەممە یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی یانەی سپۆرتینگ براگا دەبێتەوە، ئەوەش لە قۆناغی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا 

جود بێلینگهام یاریزانی ئینگلیزی لە تایمى یەکەمى یارییەکەیان بەرانبەر رایۆڤایکانۆ توشى پێکان هات لە شانیدا بەڵام یارییەکەى تەواو کرد

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، بێلیگام پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا تووشی پێکانێکی سەخت بووە یان نا، هەروەها ڕەنگە بەشداری یارییەکە لەگەڵ سپۆرتینگ براگای پورتوگالی نەکات.

ئەنچیلۆتی دووپاتی کردبووەوە کە یاریزانەکە تووشی ئازاری شان بووە، بەڵام تا ئێستا پێکانەکەی دەستنیشان نەکراوە، چاوەڕێی ئەوە دەکات یانەی ڕیال مەدرید لە چەند کاتژمێری داهاتوودا سروشتی خۆی و ماوەی دوورکەوتنی یاریزانە ئینگلیزەکە لە یاریگادا ڕابگەیەنێت ئەگەر بەڕاستی پێکانێک هەبێت .


AM:10:49:06/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌