‌گورزێکى کوشندە بەر ڕیاڵ مەدرید کەوت

وێستگە سپۆرت-

کارڤاخاڵ تووشی پێکانبووە و بە ئەگەری زۆریشەوە بەشداری چوار یاری داهاتوو ناکات.

دانی کارڤاخاڵی ئیسپانی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە راهێنانەکانی یانەکەیدا تووشی پێکانبووە و ئەوەش جارێکیتر بووە هۆکاری نیگەرانی لای راهێنەر و بەرپرسانی یانەکەی.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، پێکانەکەی کارڤاخاڵ لە ماسولکەکانی قاچی راستیدا بووە و بەو هۆکارەش نەیتوانیوە راهێنانەکان تەواو بکات.

رونیشیکردووەتەوە، بەرگریکارە ئیسپانیەکە لە چوار یاری داهاتووی یانەکەی لە خولی ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگ ناتوانێت بەشداری بکات بەهۆی ئەوەی پێکانەکەی ماوەی 10 رۆژ لە یاریگاکان دووریدەخاتەوە.


AM:11:29:20/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌