‌بەرشەلۆنە بڕیارێکى گرنگ سەبارەت بە پێدرى دەدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریدا گەڕانەوەی پێدری گۆنزالێزی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست دوابخات

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژنامەی "سپۆرت"ەوە دەستیان کەوتووە، بەرشەلۆنە بڕیاریداوە گەڕانەوەی پێدری تا  کۆتایی مانگی ١٠دوابخات

ئەمەش بۆ ئەوەیە هەوڵ بدرێت یاریزانەکە تووشی پێکان نەبێتەوە و مەترسى نەکەوێتە سەر ئەگەر لە کاتێکی نزیکتر لەم کاتەدا بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

یەکێک لەو هۆکارانەی کە بەرشەلۆنە بڕیاریدا ئەو کارە بکات، درەوشاوەیی یاریزانانی دیکەی ناوەراست ڕۆمیۆ و گاڤی و دی یۆنگ و گۆندۆگانە.

ئەگەر پیدری لە کاتی خۆیدا بگەڕێتەوە، ئەوا دەتوانێت لە یاری ئیل کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەر ئامادە بێت.


AM:10:57:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌