‌لامین یاماڵ ژمارەیەکى گەورەى تۆمار کرد

وێستگە سپۆرت-

لە تەمەنی ١٦ ساڵ و ٦١ ڕۆژدا، لامین یەمال بووە بچووکترین یاریزان کە لە مێژوودا بەسەرەکى لە یارییەکدا بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یارى بکات

ئەمەش بەهۆی بوونی لە پێکهاتەی سەرەکى هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یارییەکەی بەرامبەر قوبرس لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤. کە بە شەش گۆڵى بێ وەڵام بردیانەوە.

لە دوایین یاری بەرامبەر جۆرجیا، یەمال بووە بچووکترین یاریزان  بەشداری بکات، بەڵام ئەوە وەک یاریزانی یەدەگ بوو.

دوای ئەوەی یاریزانی بەرشەلۆنە لەو یارییەدا گۆڵی تۆمارکرد، بووە گەنجترین یاریزان لە مێژووی هەڵبژاردەی ئیسپانیادا ئەو گۆڵە بکات.


AM:12:28:13/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌