‌ڕیاڵ مەدرید پاش گواستنەوەی بیلینگهام داهاتووی ڤالڤێردی یەكلایی دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی رٍیاڵ مەدرید ڕەتیدەكاتەوە گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت کە پێشکەشی فێدریکۆ ڤالڤێردی، یاریزانی ناوەڕاستی تیپەكەی دەكرێن

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس”ی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید ڤاڵڤێردی بە دەست لێنەدراو دەزانێت و بەردەست نییە بۆ فرۆشتن، سەرەڕای هاتنی جودی بێلینگهامی یاریزانی ئینگلیزی.

تا ئێستا لۆکا مۆدریچ داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە، بەو پێیەی گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، هەروەها ئۆفەری لە خولی سعودیەوە هەیە، بەڵام پێی باشە بۆ وەرزێکی تر لە ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە.

ڤاڵڤێردی تەمەن 24 ساڵ، لە سەرەتای وەرزی 2018-2019ەوە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەی ڕیال مەدرید یاری دەکات، دەنگۆی ڕۆشتنی لە هاوینی داهاتوودا بڵاوبووەوە بەهۆی ئەو پۆستەی کە تێیدا یاری دەکات، بەڵام یانەی شاهانە ڕتیدەكاتەوە دەستبەرداری بێت 


PM:06:04:08/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌