‌ڕیاڵ مەدرید دەرگا بە ڕووی یۆڤانتۆس دادەخات

وێستگە سپۆرت-

هەڵوێستی یانەی ڕیال مەدریدی ئاشکرا دەبێت سەبارەت بە فرۆشتنی لوکاس ڤاسکێزی ئەستێرەی ئیسپانی لەم هاوینەدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، ڕیال مەدرید دەستبەرداری ڤاسکێز نابێت، سەرەڕای ئەوەی یۆڤانتۆس ئارەزووی گواستنەوەی هەیە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، یانە ئیتاڵییەکە هیچ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ ڤاسکێز نەخستووەتەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا ڕیال مەدرید بیر لە فرۆشتنی ڤاسکێز ناکاتەوە.

سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە، یانە شاهانەیەکە نایەوێت دەستبەرداری یاریزانێک بێت کە نوێنەرایەتی ئەکادیمیای یانەکە بکات، هەروەها ئەزموونێکی زۆری لە ژووری جلگۆڕین هەیە.


AM:10:35:08/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌