‌چاوەکانى ڕیاڵ مەدرید لە هارى کینەوە دەچێتە سەر هێرشبەرێکى تر

وێستگە سپۆرت-

ڕیاڵ مەدرید چاوەکانى لەسەر هارى کینەوە دەباتە سەر لاوتارۆ مارتینێزى هێرشبەرى یانەى ئینتەرمیلان

ناوی هاری کەین وەک بژاردەى یەکەم بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەرکەوت، بەڵام هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یانە شاهانەییەکە لە دانوستانەکان پاشەکشە دەکات بەهۆی زۆری داواکارییە داراییەکانی تۆتنهام.

وە بەگوێرەی "Onze mondial”ی فەرەنسی و "Sport”ی ئیسپانی، ڕیال مەدرید چاوەکانی بۆ لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی، هێرشبەری ئیتاڵی ئینتەرمیلان دەگۆڕێت.

لاوتارۆ لەم وەرزەدا 28 گۆڵی تۆمارکرد و 11 ئەسیستیشی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کرد لەماوەی ئەو 56 یارییەی لەگەڵ ئینتەرمیلان ئەنجامدا.

ڕاپۆرتەکە سەرنجی ڕاکێشاوە بۆ ئەوەی ئینتەرمیلان بە ئاسانی دەستبەرداری لاوتارۆ نابێت  کە تا مانگی حوزەیرانی 2026 گرێبەستی لەگەڵدا هەیە.


AM:10:20:08/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری