‌هازارد لەبەردەم دوو ئەگەردایە

وێستگە سپۆرت-

ئیدین هازاردى بەلیجکى و یاریزانى پێشووى یانەى ڕیاڵ مەدرید لە بەردەم دوو ئەگەردایە پاش رؤشتنى لە یانەى شاهانە.

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى دەڵێت هازارد دوای جێهێشتنی ڕیال مەدرید دوو بژاردەی لەبەردەمدایە، یەکەمیان وەرگرتنی ئۆفەرێکی خولی ئەمریکییە لە ڕێگەی تیپی ڤانکۆڤەر وایت کاپسی کەنەدی.

بژاردەیەکی دیکە کە هازارد ماوەیەکە بیری لێدەکاتەوە، وازهێنانی کۆتاییە، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە وازهێنانی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا.

چەند ڕۆژنامەیەکیش باسیان لەوە کردووە کە ئارسیناڵ و یۆڤانتۆس گرنگى پێدەدەن، بەئبەڵام هیچ شتێکى فەرمى لەو بارەیەوە نییە.


AM:11:10:06/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌