‌ميندێز سەرقاڵی ئاڵوگۆڕێکی سەرنجڕاکێشە لە نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

خۆرخی مێندێز، بریکاری ئەو یاریزانە بەناوبانگە، سەرقاڵی ئاڵوگۆڕێکی سەرنجڕاکێشە لە نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە هاوینی ٢٠٢٣.
بەپێی بەرنامەی "ئێل شێرینجیتۆ"، خۆرخی مێندێز دەیەوێت ئەنسۆ فاتی بگوازێتەوە بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، لە بەرامبەردا جواو فیلیکس بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەگوازێتەوە.

وە مێندێز دەیەوێت سەرسامی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بارسا بقۆزێتەوە بۆ تواناکانی جواو فیلیکس، ئەمە جگە لەوەی ئەم دووەمیان بە باشی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی بەرشەلۆنەدا دەگونجێت.

هەروەها دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پێشوازی لە ئەنسۆ فاتی دەکات کە دەتوانێت لە زیاتر لە پۆستێکدا لە یاریگادا بەکاری بهێنێت.

مووچەی فیلیکس گەورەترین بەربەستە لەبەردەم کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکە، بەهۆی بوونی کێشەى دارایی  بەرشەلۆنە، بەڵام مێندێز کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە دەکات.


AM:11:01:06/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌