‌وردەکارى گرێبەستەکەى ڕیاڵ مەدرید بۆ هارى کین ئاشکرا دەبێت

وێستگە سپۆرت-

ئەو ئۆفەرەی ئاشکرا دەبێت کە یانەی ڕیال مەدرید پێشکەشی دەکات بۆ گواستنەوەی هاری کەینی ئەستێرەی ئینگلیزی.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی " کادینا سێر"ی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید بەنیازە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشى تۆتنهام بکات بۆ هارى کین

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، یانە شاهانەییەکە دەیەوێت ئۆفەرێکی 3 ساڵە بۆ ئەو ئەستێرە ئینگلیزییە پێشکەش بکات، کە کۆی گشتی بەهاکەی 33 ملیۆن یۆرۆیە.

گرێبەستەکەی کەین لەگەڵ تۆتنهام لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، چەند یانەیەکیش دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە، دیارترینیان مانچستەر یونایتد و بایرن.


AM:09:52:06/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌