‌پاریس جێگرەوەى گالتێرى دیارى کردووە

وێستگە سپۆرت-

بە ئەگەرێکى زۆر جولیان ناگلیسمان دەبێتە ڕاهێنەرى یانەى پاریس سانجێرمان و جێگەى گالتێر دەگرێتەوە.

تۆڕی فووت مێرکاتۆی فەرەنسی ئاشکراى کردووە  جولیان ناگلیسمانی ئەڵمانی و راهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشن نزیکترین کەسە بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەی پاریس سان جێرمان لە وەرزی داهاتوودا.

تۆڕەکە رایگەیاندوە، بەرپرسانی پاریس سان جێرمان لە چەند رۆژی رابردوودا کۆبونەوەی نهێنیان لەگەڵ جولیان ناگلیسمان کردووە تا ببێتە راهێنەری یانەکەیان لە وەرزی داهاتوودا لە شوێنی کریستۆف گالتیەی راهێنەری ئێستایان.

تۆڕەکە باس لەوەش دەکات  کە تێری هێنری ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەبێتە یاریدەدەری ناگلیسمان لە یانەی پاریس سان جێرمان.


AM:10:28:05/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌