‌مۆرینهۆ داهاتووى خۆى یەکلایی کردەوە

وێستگە سپۆرت-

جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی داهاتووی خۆی لەگەڵ ڕۆما یەکلاییکردەوە.

هاندەرانی یانەی ڕۆما دوێنێ لە کۆتایی خولەکەدا دوای یارییەکەی تیپەکە پرسیاریان لە مۆرینیۆ کرد دەربارەی داهاتووی ، ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە بە دەستی ئاماژەی بەوەدا کە لە تیپەکەدا دەمێنێتەوە.

وە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ناوى مۆرینیۆیان بەستبووەوە بە ڕاهێنانی یانەى  پاریس سانجێرمان، بۆ ئەوەی جێگەی کریستۆف گالتیەی ڕاهێنەر بگرێتەوە.

گرێبەستەکەی مۆرینیۆ لەگەڵ ڕۆما لە هاوینی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت.


AM:10:23:05/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌