‌ڤیدیۆ.. سێلتافیگۆ لە بەرشەلۆنەى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى سێلتافیگۆ 2-1 لە یانەى بەرشەلۆنەى بردەوە.

لە دوا یارى خۆیدا لەم وەرزەى خولى ئیسپانى بەرشەلۆنە بووە میوانى سێلتافیگۆ، یارییەکە 2-1 لە سودى سێلتافیگۆ کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەى سێلتافیگۆ گابرێل فیگا لە خولەکەکانى 42 و 66 تۆمارى کرد و تاکە گۆڵەکەى بەرشەلۆنەش ئانسۆ فاتى لەخولەکى 79 تۆمارى کرد.

بەو شێوەیە خاڵەکانى بەرشەلۆنە لە 88 خاڵ مایەوە و لە پێشەنگدا و یانەى سێلتافیگۆش بەو بردنەوەیە خاڵەکانى بووە 43 خاڵ و بە فەرمى مایەیەوە لە خولى پلەیەکى ئیسپانیا.


AM:12:04:05/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 3388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری