‌ڤیدیۆ.. مان سیتی بووە پاڵەوانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەر سیتی بۆ حەوتەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا پاش بردنەوەی لە مان یونایتد 2-1.

لە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا یانەی مان سیتی لە یاریگای وێمبڵی ڕووبەڕووی مان یونایتد بووە ، یارییەكە 2-1 لە سودی مان  سیتی كۆتاییهات

دوو گۆڵەكەی سیتی گۆندۆگان تۆماری كرد و تاكە گۆڵەكەی یونایتدیش بڕۆنۆ فێرناندز بە لێدانی سزا تۆماری كرد.

بەوشێوەیە سیتی بۆ جاری حەوتەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامەكە.


PM:07:04:03/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری