‌نوێترین لێدوانی بێنزیمە بڵاو بووەوە

وێستگە سپۆرت-

كەریم بێنزیمە لە ئاهەنگی خەلاتەكانی رۆژنامەی ماركا كۆمەڵێك قسەی كرد و پوختەی قسەكانی بەمشێوەیە بوو

بێنزێما : هیچ یانەیەک لە ریال مەدرید ناچێت، هیچ یاریگایەکیش لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ناچێت، ئێرە ئەو جێگایە کە گەورەترین یاریزانەکانی مێژوو یارییان تێدا ئەنجامداوە

بێنزێما: جێگای شانازییە بۆ من کە بەشێک بم له گەورەترین وەرزشوانانی مێژوو (کریستیانۆ، مۆدریچ، نادال و هتد...) لە بردنەوەی ئەم خەڵاتەی مارکا

بێنزێما : کاتێک دەڵێم کەسانێک لە تۆپی پێ دەزانن، مەبەستم یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێیە، هەموو کەسێک دەتوانێت یاریی بکات، بەڵام نازانن بە پیشەگەری یاریی بکەن 

بێنزێما: كاتێك گرێبەستم لەگەڵ ئەم یانەیە واژۆ كرد منداڵ بووم، تەمەنم 21 ساڵ بوو، تەنیا بیرم لە چێژ وەرگرتن و بردنەوەی نازناوەكان دەكردەوە، لە كۆتاییدا دەیبینم كە زۆرم لەگەڵ ریال مەدرید بردووەتەوە.

بێنزیمە: گەورەترین یانەی ڕكابەری دڵخوازم بۆ یاریكردن لە دژیان بەرشەلۆنەیە 

لە كۆتایشدا بنزیمە دەڵێت: بۆچی باسی داهاتووم بكەم كە لە ئێستادا من یاریزانی ڕیاڵ مەدرید و ڕۆژی یەكشەممە یاریمان هەیە و ئەوەی كە دەوترێت تەنها قسەی ناو سۆشیاڵ میدیایە



PM:08:02:01/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌