‌ڤیدیۆ.. سیڤیلیە بوە پاڵەوانى یۆرۆلیگ

وێستگە سپۆرت-

یانەى سیڤیلیە بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە رۆمای بردەوە و بۆ حەوتەم جار نازناوەکەی بەدەستهێنا. 

لە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگی ئەم وەرزە، هەردوو یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی و رۆمای ئیتاڵی لە یاریگای بوشکاش ئارینا لە هەنگاریا رووبەڕووی یەکبونەوە.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 34 پاولۆ دیبالا گۆڵێکی بۆ رۆما تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 55 مانچینی بە هەڵە لە خۆیان گۆڵی یەکسانی بۆ سیڤیلیە تۆمارکردەوە و سەرەنجام یارییەکە لە دوو تایمی ئاسایی و زیادکراودا بە یەکسانی بە گۆڵێک کۆتاییهات و یاریەکە چووە لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا، سیڤییە بە ئەنجامی چوار بە یەک گۆڵ بردنەوەی بەسەر رۆما بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامە، یانەی سیڤییە بۆ حەوتەم جار لە مێژوویدا نازناوی یۆرۆپا لیگی بەدەستهێنا و رۆما نەیتوانی یەکەم نازناوی جامەکە بەدەستبهێنێت.


AM:10:42:01/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری