‌پلانێکى نوێی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەى مباپێ ئاشکرا دەبێت

وێستگە سپۆرت-

پێدەچێت ڕیاڵ مەدرید هێشتا بیەوێت گرێبەست لەگەڵ کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی واژووبکات دوای ئەوەی هاوینی ڕابردوو نەیتوانی بەخۆڕایی گرێبەستی لەگەڵ بکات.

مباپێ هاوینی ڕابردوو بۆندەکەی لەگەڵ سان جێرمان نوێ کردبووەوە تا هاوینى2024، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە، بەڵام یاریزانەکە بیر لە چالاککردنی ساڵی کۆتایی ناکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ڕۆژنامەی "ئاس”ی ئیسپانییەوە دەستکەوتووە، بیرۆکەی ڕیاڵ مەدرید ئەوەیە کە مباپێ بە خۆڕایی بگوازێتەوە کاتێک گرێبەستەکەی لە هاوینی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مباپێ دەتوانێت دانوستان لەگەڵ هەر یانەیەک بکات، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ەوە دەستپێدەکات.


AM:10:32:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌