‌ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان لە فیۆرنتیناى بردەوە وبووە پاڵەوانى جامى ئیتاڵیا

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئینتەرمیلان 2-1 شکستى بە فیۆرنتینا هێنا و بووە پاڵەوانى جامى ئیتاڵیا.

لە یارى کۆتایی جامى ئیتاڵیا ئینتەرمیلان و فیۆرنتینا لە یاریگاى ئۆڵمپیکۆ ڕووبەڕووی یەکتر بونەوە ، یارییەکە 2-1 لە سودى ئینتەرمیلان کۆتاییهات .

دوو گۆڵەکەى ئینتەر لاوتارۆ مارتینێز لە خولەکەکانى 29 و37 تۆمارى کردن و تاکە گۆڵەکەى فیۆرنتیناش نیکۆلاس گۆنزالێس لە خولەکى 3 تۆمارى کرد.

بەو شێوەیە ئینتەر بۆدووم وەرزەى لەسەر یەک و بۆ جارى نۆیەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانى جامەکە.


PM:11:58:24/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌