‌کۆرتوا بیر لە وازهێنان دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید بیر لە وازهێنان لە یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا دەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ڕادیۆی "کادینا سێر"ی ئیسپانیاوە دەستیان کەوتووە، تیبۆ کۆرتوا بەجدی بیر لەوە دەکاتەوە کە دوای یۆرۆی ٢٠٢٤ کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا بهێنێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڵپارێزی ڕیال مەدرید هۆکاری تایبەتی و پیشەگەری خۆی هەیە، بەڵام گۆڵپارێزەکە تا دوای یۆرۆی 2024 دوا بڕیاری خۆی نادات.

ڕۆژنامەکانى بەلجیکا کۆرتوایان تۆمەتبار کردبوو بەوەی کە خۆی لە هەڵبژاردەی بەلجیکا دزیوەتەوە بە بیانوى پێکانەوە، دوای ئەوەی لە کەمپی هەڵبژاردەی بەلجیکا وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بەهۆی پێکانەوە بەجێهێشتبوو.


AM:10:38:01/04/2023


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری