‌لە بارەى داهاتووى مێسییەوە گالتێر قسەى کرد

وێستگە سپۆرت-

کریستۆڤەر گالتێرى ڕاهێنەرى یانەى پاریس سانجێرمان لە بارەى داهاتووى مێسییەوە قسەى کرد.

گالتیە دەڵێت: سەبارەت بە داهاتووی مێسی دوو هەڵوێست هەیە، هەڵوێستی ئەو و هەڵوێستی یانەکە، ئەم بابەتەش لەنێوان هەردوولا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بەوەی کە مێسی بڕیاری لەسەر چی دەدات، هەروەها یانەکەش، ئەوە بە نهێنی ماوەتەوە، ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە وەرزی داهاتوو چی ڕوودەدات، لەگەڵ لویس کامپۆس و ئیدارەی یانەکە، جارێ هیچ شتێک لەسەر ئەو ئەستێرە ئەرجەنتنییە ڕوون نییە.

وە ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان  وتیشى  "هەڵوێستێک هەیە لە هەموو لایەک سەبارەت بەوەی دەمانەوێت چی باشتر بکەین بۆ یانەکە تا ئەوەی زیاتر ڕکابەری بکەین”.


PM:11:59:31/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری