‌پیرێز دەیەوێت لە ڕێگەى زیدانەوە گرێبەستێک یەکلایی بکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

فلۆرێنتینۆ پیرێزى سەرۆکى یانەى ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لە ڕێگەى زیدانەوە گرێبەستى بیلینگهام یەکلایی بکاتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "تۆتۆ مێرکاتۆ وێب"ی ئیتاڵی، دۆرتمۆند داوای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری بێلینگهام بێت.

مەڵپەرەکە دەڵێت پێرێز ڕوو لە زێدان (ڕاهێنەری پێشووی یانەی مێرینگی) دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی گرێبەستکردن لەگەڵ بێلینگهام بدات.

لە کۆتاییدا ئەو مەڵپەڕە دەشڵێت : پێرێز دەزانێت کە زیدان بیلنگهامى خۆشدەوێت و پێی سەرسامە، سەرۆکی ڕیال مەدریدیش هیوادارە کە زیدان پەیوەندى بە بیلنگهامەوە بکات و ڕازى بکات درێسی یانەى شاهانە بپۆشێت.


PM:10:59:30/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌