‌گرێبەستی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ بێلینگهام بەندە بە بڕیاری یەکێک لە یاریزانەکانى یانەکەوە

وێستگە سپۆرت-

گرێبەستى یانەى ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ بیلینگهامى ئینگلیزى و ئەستێرەى یانەى بورسیادۆرتمۆند بەندە بە تۆنى کروسى ئەڵمانییەوە.

ڕۆژنامەکانی نزیک لە ڕیال مەدرید دووپاتی کردبووەوە کە یانەکە لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی بێلینگهام لە هاوینی داهاتوو، بەڵام ئیدارەی یانە ئەڵمانیەکە سەرەڕای ڕەزامەندییەکەی، بڕیاری کۆتایی بۆ خودی یاریزانەکە جێهێشت.

یاریزانە تەمەن 19 ساڵەکە خواستی خۆی بۆ یاریکردن بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەربڕی، بەڵام ژینگە و خێزانەکەی پێیان باشە بچنە لیڤەرپوول.

بەگوێرەی ئێزگەى "کادینا سێر"، بڕیاری گرێبەستکردن لەگەڵ بێلینگهام پەیوەستە بە تۆنی کرۆس، یاریزانی ناوەڕاستی ئەڵمانی، کە بۆ وەرزێکی تر  گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە یان نا، وە ئەگەر بڕیاری نوێکردنەوەی بدات، ئایا ڕازی دەبێت بە خولەکی کەمتر لە بەرژەوەندی یاریزانە ئینگلیزەکە یان... نەخێر؟


PM:08:54:30/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری