‌بەرشەلۆنە بڕیارێکى نوێ سەبارەت بە گواستنەوەکانى هاوینە دەدات

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە گرێبەستەکانی گواستنەوەى هاوینەی داهاتوو داوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی یاساکانی یاری دارایی خاوێن پەیوەست بە پاڵەوانێتی خولی ئیسپانیاوە.

ڕۆژنامەی کەتەلۆنی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" دوێنێ ڕایگەیاند کە ناکۆکی لە نێوان ئیدارەی بەرشەلۆنە و چاڤی هێرناندێز هەیە ، بەهۆی پۆستی بەرگریکاری ڕاستەوە ڕاهێنەرەکە خوان فۆیتی دەوێت، لەکاتێکدا ئیدارەی یانەکە پێشنیاری تۆماس میونیر و... دیۆگۆ دالۆت یان کرووە 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا" ئەمڕۆ، بەرشەلۆنە بڕیاریداوە هیچ بەرگریکارێکی ڕاستی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ناگوازێتەوە، ئەوەش بەهۆی یاساکانی یارییەکی دارایی دادپەروەرانە و سەختی تۆمارکردنی یاریزانان.

ئیدارەی بارسێلۆنا پێی وایە تیپەکە چەند یاریزانێکی لەم پۆستەدا هەیە، سێرجی ڕۆبێرتۆ ئەگەر چاڤی بیەوێت هێرش بکات،کۆندێ یان ڕۆناڵد ئاراوخۆ .


PM:08:46:30/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری