‌ئارتێتا چاوى لە یاریزانێکى بەرشەلۆنەیە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئارسیناڵ دەیەویێت گرێبەست لەگەڵ ئیریک گارسیاى بەرگریکارى بەرشەلۆنە واژوو بکات.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئارسناڵ دەیەوێت بەرگریکارێک بگوازێتەوە لەسەر داوای میکێل ئارتێتای ڕاهێنەر.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئارسناڵ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئیریک گارسیا واژوو بکات کە کە گرێبەستەکەی لە یاریگای کامپ نوو لە مانگی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت، بەڵام لە پلانەکانى چاڤی ڕاهێنەردا نیە

ئارسیناڵ دەیەوێت دۆخەکەی گارسیا بقۆزێتەوە و ڕازی بکات بگەڕێتەوە ئینگلتەرا، بەتایبەتی کە هاوکارانی پێشووی لە مانچستەر سیتی لەگەڵ ئارسناڵدا زۆرن وەک گابرێل خیسۆس و ئەلێکساندەر زینچنکۆ، جگە لە ئارتێتا کە یاریدەدەر بوو ڕاهێنەر، پیپ گواردیۆلا.

ئەمە یەکەمجار نییە کە ئارسناڵ هەوڵی گواستنەوەی گارسیا دەدات، بەڵام گەشبینی لە یانەکەدا هەیە سەبارەت بە ڕەزامەندی بەرشەلۆنە ئەمجارەیان، بە پێچەوانەی مێرکاتۆی هاوینی ڕابردوو.


PM:03:29:30/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌