‌چاڤى مەرجى هەیە بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى

وێستگە سپۆرت-

چاڤی هێرناندزى ئیسپانى وڕاهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە مەرجى هەیە بۆ بەردەوامبون لە ڕاهێنەرایەتى یانەکە.

لاپۆرتا لەم دواییانەدا ڕایگەیاندبووکە دەیەوێت گرێبەستى چاڤى نوێ بکاتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، لاپۆرتا پێشنیاری بۆ چاڤی کردووە گرێبەستی ئێستای نوێ بکاتەوە کە لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە، تاوەکو مانگی حوزەیرانی 2026.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، خاڤی سوپاسی لاپۆرتای کردووە، هەروەها پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە چاوەڕێی کۆتایی وەرز بکات بۆ گەرەنتیکردنی ئەنجامەکان، هەروەها خواستی خۆی بۆ پێکهێنانی تیپێکی ڕکابەری دەربڕیوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە چاڤی دەیەوێت یاریزانە دیارەکانی وەک ئینیگۆ مارتینێز و ئیلکای گۆندۆگان و بەرگریکارێکی ڕاست  بگوازێتەوە کە ناوى تۆماس مونییەى بەلجیکى و یاریزانى دۆرتمۆند دەهێنرێت ، ئەمان مەرجى چاڤین.


PM:03:22:30/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری