‌کروس بە توندى لەسەر بایرن میونخ هاتە دەنگ

وێستگە سپۆرت-

تۆنی کرۆس یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕەخنەی لە ئیدارەی بایرن میونشن گرت، ئەوەش دوای بڕیاری دوورخستنەوەی جولیان ناگلسمان لە پۆستەکەی و ڕادەستکردنی ئەرکەکە بە تۆماس توخێل.

کرۆس لە میانی لێدوانەکانی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانیدا وتی: "ئەوەی ڕوویدا ئاسایی نەبوو. ئەوان گوتیان پشتگیری ناگلسمان دەکەن چونکە پڕۆژەیەکی درێژخایەنە و پێچەوانەکەی ڕوویدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەمانە بڕیاری وەرزشی ئەوان بوون، با ڕوونی بکەنەوە،  شێوازی هەڵسوکەوتی ئیدارەی بایرن میونشن باش نەبوو، کارێکى خراپیان کرد.

کرۆس لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2014 بۆ یانەی بایرن میونشن یاری کردووە، پێش ئەوەی بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ ڕوو لە یانەی ڕیال مەدرید بکات.


AM:10:38:30/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری