‌ناکۆکى لە نێوان چاڤى و ئیدارەى بەرشەلۆنەدا هەیە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە هێشتا بەدوای یاریزانە بەردەستەکاندا دەگەڕێت کە لە بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا گرێبەستیان لەگەڵدا بکرێت، سەرەڕای قەیرانی مووچە و تۆمارکردنی یاریزانەکان لە لیستی تیپەکەدا بۆ پاڵەوانێتی خولی ئیسپانیا.

مانگی ئەیلولی ڕابردوو یانەی بەرشەلۆنە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی خاڤی تا مانگی حوزەیرانی ساڵی 2026ی ڕاگەیاند، بە سزای یەک ملیار یۆرۆ، بۆ ئەوەی ببێتە یاریزان لە تیپی یەکەم، بەڵام خولی ئیسپانی بە سەرۆکایەتی خاڤیێر تیباس ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی تۆمار بکات بەهۆی نەبوونی یاریزانان شوێن لە پڕۆژە یاسای مووچەدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، پۆستی بەرگریکاری ڕاست لە پێشینەی کارەکانى کارگێڕی یانەکە، بەڵام ناکۆکییەکە بەهۆی ئەو ناوانەوە دێت کە هەریەکەیان دەیانەوێت.

چاڤی هێرناندێز دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ خوان فۆیسی ئەرجەنتینی، بەرگریکاری ڕاستی  ڤیاریاڵی واژووبکات، بەڵام ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٦ هەیە، بەرشەلۆنەش ناتوانێت مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدات.

لەکاتێکدا ئیدارەی یانەکە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ تۆماس میونیەر، یاریزانە تەمەن 31 ساڵەکەی بروسیا دۆرتمۆند واژووبکات کە چاڤى ئەمەى بە دڵ نییە.

هەروەها دیۆگۆ دالۆتی یاریزانی مانچستەر یونایتد لە لیستی پێشنیارەکانیشدا هەیە و گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ هەیە، جگە لە بنیامین پاڤارد یاریزانی بایرن میونشن، بەڵام پێدەچێت خەونێکی دوور بێت، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەکە باسی کردووە .


AM:10:25:30/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌