‌چوار یانەى بەهێز چاودێرى دۆخى ئانسۆ فاتى دەکەن

وێستگە سپۆرت-

داهاتووی ئەنسۆ فاتی لەگەڵ یانەکەی بەرشەلۆنە گومانی لەسەرە، دوای لێدوانەکانی باوکی سەبارەت بە کەمی کاتی یاریکردن لە ژێر دەستی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر.

باس لەوەش کراوە، سەرەڕای ئەمەش فاتی ویستویەتی لە بەرشەلۆنە بەردەوام بێت و دەیەوێت ئەمە بۆ چاڤی ڕاهێنەرەکەی ڕوون بکاتەوە، بەبێ گوێدانە لێدوانەکانی باوکی.

ڕۆژنامەی ئیسپانی "سپۆرت” ڕایگەیاندووە کە چوار یانە لە خولی نایابی ئینگلیزی چاوەڕێی دۆخی فاتی دەکەن لەگەڵ بەرشەلۆنە.

ئەم یانانە بریتین لە مانچستەر یونایتد، ئارسناڵ، چێڵسی و نیوکاسڵ، ئەگەر بارسێلۆنا بڕیاری فرۆشتنی بدات، دەتوانن ئۆفەر پێشکەش بکەن.

فاتی تا ئێستا لە ساڵی 2023 لە کۆی 19 یاری تەنها 5 یاری بە سەرەکى بەشداریکردووە، پێشتریش قسە و باسی داهاتووی ئەو یاریزانە هەبووە، هەروەها ئەگەر بەرشەلۆنە بیەوێت سوود لە فرۆشتنەکەی وەربگرێت بۆ ئەوەی باری دارایی خۆی باشتر بکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، خۆرخی مێندێز، بریکاری فاتی، بیر لە بژاردەی مانچستەر یونایتد دەکاتەوە، بەهۆی پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ یانەکە.


AM:10:01:30/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌