‌جارێكی دیكە گورزێكی كوشندە بەر بەرشەلۆنە دەكەوێت

وێستگە سپۆرت-

بە ئەگەرێكی زۆر پێدری ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەی یاری كلاسیۆكی گەڕانەوەی جامی شای نابێت .

بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید ڕۆژی 5ی نیسان لە یاریی گەڕانەوەی پاڵەوانێتی جامی ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و ئەنجامی یاریی چوونی لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ” سەرکەوتنی یانە کەتەلۆنییەکە بوو بە گۆڵێکی خاوێن.

پێدری مانگێک لەمەوبەر لە یاری چوونی قۆناغی ١٦ بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە یاریگای "کامپ نو” لە ڕانی ڕاستیدا پێکان بوو و ماوەی مەزەندەکراوی ئامادەنەبوونی یاریزانە ئیسپانییەکە مانگێک بوو.

بەڵام پێدری نەیتوانی لە پێکانەکەی چاک بێتەوە و یەکشەممەی ڕابردوو بەشداری یارییەکەی ئیلکلاسیکۆ بکات لە خولی ئیسپانیا، کە تیایدا بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بە پێی ئەوەی تۆڕی "TV3”ی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانە لە کلاسیکۆی جامی شاشدا ئامادە نابێت.

پێشبینی دەکرێت ئامادەنەبوونی پێدری لە مەشق و یارییەکانی بەرشەلۆنە بۆ ماوەیەکی نوێ بەردەوام بێت، کە لە 3 بۆ 4 هەفتەی نوێ دەخایەنێت 


PM:06:00:22/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌