‌پێش کلاسیکۆ ... بەرشەلۆنە لە ٣ خاڵدا لە پێش ڕیاڵ مەدریدەوەیە

وێستگە سپۆرت-

پێش یارییەکەى ئەمشەوى نێوان بەرشەلۆە و ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى کامپنۆ یانە کەتەلۆنییەکە لە سێ خاڵدا لە پێش ڕیاڵ مەدریدەوەیە

ڕووبەڕووبوونەوەکە بۆ هەردوو یانە یەکلاکەرەوەیە، ئەگەر بارسا بباتەوە ئەوا نازناوی لالیگا بە ڕێژەیەکی زۆر یەکلایی دەبێتەوە، هاوکات بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید جارێکی دیکە هیوای بۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی بۆ وەرزی دووەم لەسەر یەک نازناوەکەی بپارێزێت.

پێش ئەم کلاسیکۆیە تیپی کەتەلۆنی لە ٣ خاڵدا لە پێشترە لە ڕیاڵ مەدرید، ئەوانیش بریتین لە:

1- بەرشەلۆنە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیایە و بە 9 خاڵ لە پێش ڕیال مەدریدەوەیە.

2- لە دوایین 20 یاری نێوان هەردوو یانە، بەرشەلۆنە 9 لەو یارییانەدا بردووەتەوە بە بەراورد بە 8 سەرکەوتن بۆ ڕیاڵ، هاوکات لە سێ  یاری تردا یەکسانبوون بون

3- لەسەر ئاستی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان ڕاهێنەرانی هەردوولا، چاڤی هێرناندێز لە 5 بۆنەی پێشوودا ڕووبەڕووی کارلۆ ئەنچیلۆتی بووەتەوە،  چاڤى لە 3 یاریدا بردنەوەی بەدەستهێناوە،  ئەنچیلۆتى دوو یارى بردۆتەوە


AM:11:29:19/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌