ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ڤالێنسیاى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید 3-0 لە ڤالێنسیاى بردەوە و سێ خاڵى گرنگى بە دەستهێنا.
لە یارییەکانى هەفتەى 26ى خولى ئیسپانى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید میواندارى ڤالێنسیاى کرد، یارییەکە 3-0 لە سودى ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتاییهات.
سێ گۆڵەکەى ئەتلەتیکۆ مەدرید گریزمان و کاراسکۆ و لیمار لەخولەکەکانى 23 و49 و67 تۆماریان کرد .
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ئەتلەتیکۆ مەدرید بووە 51 خاڵ و لە پلەى سێیەمدایە.
AM:01:07:19/03/2023
ئهم بابهته 564
جار خوێنراوهتهوه