‌ڤیدیۆ.. عێراق بە ئۆزبەكستان دۆڕا و جامی ئاسیای لەدەستدا

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بە گۆڵێكی بێ وەڵام بە لاوانی ئۆزبەكستان دۆڕا و جامی ئاسیای بۆ لاوان لەدەستدا .

لە یاری كۆتایی جامی ئاسیا بۆ لاوان هەڵبژاردەی عێرا رووبەرووی ئۆزبەكستان بوەوە ، یارییەكە 1-0 لە سودی ئۆزبەكستانی خاوەن ماڵ كۆتاییهات.
تاكە گۆڵەكەی ئۆزبەكستان عومەر عەلی لە خولەكی 72 بە لێدانی سزا تۆماری كرد.

بەو شێوە ئۆزبەكستان بووە پاڵەوان و عێراق پلەی دووەمی بەدەستهێنا.


PM:07:04:18/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌