‌بڕگەیەک لە گرێبەستى هالاند ئاشکرا دەبێت و ئەو یانەنە شۆک دەبن کە بە نیازى گواستنەوەى بوون

وێستگە سپۆرت-

بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی هالاند لەگەڵ مانچستەر سیتی، ئەو یانانەی تووشی شۆک کرد کە ئارەزووی گواستنەوەیان دەکرد

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا سوپرایزێکیان سەبارەت بە داهاتووی ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە ئاشکرا کرد.

هالاند هاوینی ڕابردوو لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە ڕووی لە یانەی مانچستەر سیتی کردبوو، بە خێرایی درەوشایەوە و لە 36 یاریدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا 39 گۆڵی تۆمارکرد.

ڕۆژنامەی ئیسپانی "مارکا” ڕایگەیاندووە کە سەرەتا وا ڕاگەیەندراوە هالاند بڕگەیەکی سزای لە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتیدا هەیە، کە ڕێگەی پێدەدات بە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی ٢٠٢٤ بڕوات، و لە ساڵی ٢٠٢٥دا ١٧٥ ملیۆن یۆرۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا سیناریۆکە گۆڕاوە، بەو پێیەی بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس ئۆریۆل دۆمینیچ لە ڕادیۆی کەتەلۆنیا، پابەندبوونی هالاند بە مانچستەر سیتی پەیوەندی بە داهاتووی پیپ گواردیۆلاوە هەبووە.

ڕۆژنامەکە دەشڵێت  بەهای بڕگەی سزای گرێبەستەکەی هالاند پەیوەندی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گواردیۆلاوە هەیە، کە لەڕاستیدا لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا ڕوویدا کاتێک گرێبەستێکی نوێی تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ واژۆکرد.

ئاشکراشى کردووە کە ئەم بابەتە بەو مانایەیە کە بڕگەی سزای گرێبەستەکەی هالاند بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نوێ دەکرێتەوە، هەربۆیە لە ساڵی ٢٠٢٥دا دەبێتە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ، نەک ١٧٥ ملیۆن یۆرۆ وەک پێشتر باسکرا.

ئەمەش کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە دەبێت کە دەیانەوێت هالاند بکڕن، چونکە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گواردیۆلا دەبێتە هۆی ئەوەی یانەکانی دیکە نەتوانن هالاند بگوازنەوە


AM:10:42:18/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌