تیروپشكی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنسلیگ ڕاكێشرا
وێستگە سپۆرت-
لە شاری نیۆنی سویسرا تیروپشكی قۆناغی چارەكی كۆتایی ڕاكێشرا یاری لوتكەش لە نێوان مان سیتی و بایرن میونخ ئەنجام دەدرێت.
ئەنجامی تیروپشكەكە بەمشێوەیە بوو
ڕیاڵ مەدرید × چێڵسی
ئینتەرمیلان × بەنفیكا
مانچستەر سیتی × بایرن میونخ
میلان × ناپۆلی
لە قۆناغی نیوەی كۆتایی براوەی یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی ڕووبەڕووی براوەی نێوان مان سیتی و بایرن میونخ دەبێتەوە
براوەی نێوان ئینتەر و بەنفیكاش رووبەرووی براوەی میلان و ناپۆلی دەبێتەوە
یارییەكانی چونی قۆناغی چارەكی كۆتایی لە 11 و 12ی مانگی چوار كاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت، یاریییەكانی گەڕانەوەش لە 18 و 19ی مانگی چوار ئەنجام دەدرێت
PM:02:33:17/03/2023
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه