‌هه‌ڵوێستی مباپێ بۆ به‌شداریكردن له‌ یارییه‌كه‌ى بایرن میونخ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان هەڵوێستی کیلیان مباپێی فەرەنسییان ئاشکرا کرد سەبارەت بە به‌شداریكردنى له‌ یارییەکەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ.

پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، سێشەممەی داهاتووش یاریی چوون ئەنجام دەدرێت.

گومان لەسەر چانسی مباپێ هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت به‌شدارى یارییەکە بکات، دوای ئەوەی لە یاریی تیپەکەی بەرامبەر مۆنپیلیە تووشی پێکان بوو، پاریس سانجێرمانیش بۆ ماوەی سێ هەفتە ئامادەنەبوونی ڕاگەیاند.

بەڵام پاریس سانجێرمان هیوای لەدەست نەدا کە مباپێ پێش یارییەکە بگه‌ڕێته‌و و ئامادەبێت بەرامبەر بایرن میونشن بەشداری بکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی، پاریس سانجێرمان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی کیلیان مباپێ بەشداری یارییەکە بکات.

وە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پاریس سانجێرمان هیوادارە هێرشبەرە تەمەن ٢٤ ساڵەکە لانیکەم لەسەر کورسی یەدەگ بێت، و لە لیستی یارییەکان دوور نەخرێتەوە.


PM:10:59:08/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌