‌‌براكه‌ى مێسی ئه‌وه‌ى له‌ ژێر به‌ڕه‌ بوو هێنایه‌ سه‌ر به‌ڕه‌ و به‌ توندى هاته‌ ده‌نگ

وێستگە سپۆرت-

ماتیاس براى لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى پاریس سانجێرمان ده‌ڵێت تا لاپۆرتا سه‌رۆكى به‌رشه‌لۆنه‌ بێت براكه‌م ناگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و یانه‌یه‌.

له‌ ڕێگه‌ى كه‌ناڵى " تویچ"ى كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ ماتیاس براى مێسی لێدوانێكیدا و وتى: ده‌بێت به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ لاپۆرتا وچه‌ندین كه‌سى تر پاك بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى براكه‌م بگه‌ڕێته‌وه‌

ماتیاس ده‌شڵێت لاپۆرتا بێ منه‌ت بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ى براكه‌م پێشكه‌شى یانه‌كه‌ى كرد ، به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هۆى مێسییه‌وه‌ ناسرا، پێشتر هه‌مووان ته‌نها مه‌دریدیان ده‌ناسی.

له‌ كۆتایشدا وتى: هاندەران یارمەتیان نەدا، پێوویست بوو لە گردبوونەوەیك  بچنە دەرەوە و كۆببنەوە و وایانبكردایە كە لاپۆرتا بڕوات و مێسی بمێنێتەوە.


PM:09:35:08/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری