‌ئینته‌رمیلان هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى مێسی داوه‌، زانێتی زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكرا ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

خافێر زانێتی جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى ئینته‌رمیلان ئاشکرای کرد کە نزیكبووه‌ لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی  پەیوەندی بە یانەی نێرازۆریەوە بکات.

لیۆنێل مێسی لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو لە یانەی بەرشەلۆنە بەرەو پاریس سانجێرمان ڕۆیشت، دوای 21 ساڵ لە پۆشینى درێسی بلاوگرانا.

زانێتی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی DAZN وتی: سەرم سوڕما کاتێک مێسی بەرشەلۆنەی جێهێشت، بە شێوەیەکی واقیعی بۆ ئێمە قورس بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێمان وابوو دەتوانین مێسی بگوازینەوە، بەڵام له‌ ڕووی پاره‌وه‌ نه‌مانتوانى ڕکابەری یانەکانی وەک پاریس سانجێرمان و یانە ئینگلیزییەکە بکەین.

ڕوونیشیکردەوە، پەیوەندییەکەمان لەگەڵ بارسێلۆنا پتەو بوو، لەگەڵ یانەکە قسەمان کرد کاتێک دەرفەتێک بۆ گواستنەوەی لیۆنێل هەبوو، لە کۆتاییدا هیچ شتێکی ئەرێنی ڕووینەدا.


AM:11:43:08/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌