‌گرێبه‌ستێكى گه‌وره‌ چۆك به‌ یاریزانێكى به‌رشه‌لۆنه‌ داده‌دات

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى نه‌سڕى سعودی ئۆفه‌رێكى گه‌وره‌ى پێشكه‌شى سێرجیۆ بۆسكێتسن كردووه‌ كه‌ ئه‌سته‌مه‌ ڕه‌تبكرێته‌وه‌.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"،  یانه‌ى نه‌سڕ ئۆفەرێکی پێشکەش بە سێرجیۆ بوسکێتسی کاپتنی بارسا کردووە، بۆ ماوەی دوو وەرز، بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک، بێ باج.

گرێبەستەکەی بوسکێتس کە تەمەنی 34 ساڵە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا  کۆتایی دێت، تا ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەکراوە.

بوسکێتس چاوەڕێی ئەوە دەکات کە چۆن لەلایەن بەرشەلۆنەوە پێزانینی بۆ دەکرێت، لەڕێگەی ئەو ئۆفەرەی کە پێشکەش کراوە بۆ نوێکردنەوەی.

سەرەڕای پێویستی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە بۆ هەوڵەکانی بوسکێتس، بەڵام بارسا ناتوانێت مووچەیەکی لەو شێوەیە پێشکەش بکات.

هەروەها ناوی بوسکێتس پەیوەست بوو بە گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانی ئینتەر میامی ئەمریکی


AM:10:40:07/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری