‌بڕیارێكى سیمۆنى یاریزانێكى ئه‌تله‌تیكۆ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ نزیك ده‌كاته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

گۆڕینی پێگەی یانیک کاراسکۆی بەلجیکی، ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕێگە خۆشدەکات بۆ گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە، هاوینی داهاتوو .

بارسێلۆنا لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو هەوڵیدا کاراسکۆ بگوازێته‌وه‌ ئەمەش لە چوارچێوەی گرێبەستەکەی مێمفیس دیپای هۆڵەندی بوو، بەڵام ئەتلەتیکۆ پابەند بوو بە مانەوەی کاراسکۆوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ، دوای هەوڵەکانی لە میرکاتۆی زستانەدا، کاراسکۆی لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخستەوە، بۆ ئەوەی بەرەو بەرشەلۆنە بڕوات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی کاراسکۆ یاریزانێكى سەرەکی پێکهاتەی سیمیۆنی بووە، تا گەڕی 17ی لالیگا، لە گەڕی 18ەوە بووە یاریزانی یەدەگ، کە تیایدا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەرامبەر ڤایادۆلید، 34 خولەک بەرامبەر ڕیال مەدرید، و... 29 خولەک بەرامبەر خیتافی.

پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوودا بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ  گواستنه‌وه‌ى کاراسکۆ دووبارە بکاتەوە.

گرێبەستەکەی کاراسکۆ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، پێناچێت هەردوولا ڕێکبکەون لەسەر نوێکردنەوە، هەربۆیە ئەگەری ئەوە هەیە یانەکەی ڕازی بێت بیفرۆشێت بۆ ئەوەی بڕێک پارە بەدەستبهێنێت.


AM:10:04:07/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری