‌مانچسته‌ر یونایتد به‌رشه‌لۆنه‌ بێ هیوا ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد، یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى بێ هیوا ده‌كات و ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستى دالوتى به‌رگریكار درێژ بكاته‌وه‌.

گرێبەستی دیۆگۆ دالۆتی بەرگریکاری ڕاستی پورتوگالی (23 ساڵ) لە یانەی ئۆڵدترافۆرد لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتای پێده‌هات پێش ئەوەی مانچستەر یونایتد بڕیاریدا مادەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی چالاک بکات، تا هاوینی 2024.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، مانچستەر بەنیازە گفتوگۆ لەگەڵ دالۆت بکات سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژتر، کە یاریزانەکە پێشوازی لێدەکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مانچێستەر یونایتد خەریکە گرێبەستی نوێ لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆدەکات، ئەم هەنگاوەش هیوای بارسێلۆنا لەناو دەبات بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بگوازێته‌وه‌.

بەرشەلۆنە ئامادەبوو چاوەڕێی مانگی یەکی داهاتوو بکات بۆ ئەوەی واژۆی داڵۆت بەدەست بهێنێت، دواتر لە هاوینی ٢٠٢٤دا بە خۆڕایی بەشداری بکات.


PM:08:58:06/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 1460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌