یۆڤانتۆس ده‌رگا به ڕووی به‌رشه‌لۆنه داده‌خات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى یۆڤانتۆس ده‌رگا به ڕووی یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه داده‌خات و ڕه‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستبه‌ردارى ڤلاهۆڤیج بێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دادگای فیدراڵی بڕیاری سزادانی یۆڤانتۆسی دەرکرد بە لێبڕینی 15 خاڵ لە باڵانسی تیپەکە لە پاڵەوانێتی خولەکەدا، دوای ئەوەش زۆرێک لە یاریزانەکانی خانمە پیرەکە ئاره‌زووى ڕۆشتنیان له یانه‌كه كردووه له‌سه‌رووهه‌مووشیانه‌وه ڤلاهۆڤیج.
ڕۆژنامەی "تۆتۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی، لە ژمارەکەیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە دەنگۆی گرنگیدانی بەرشەلۆنە بۆ ڤلاهۆڤیچ لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیادیکردووە.
وە ئاماژەی بەوەشکرد کە بابەتە تەنها لە بەرشەلۆنەدا نەوەستا، ڕوونیشیکردەوە کە زۆرێک لە یانەکانی خولی ئینگلیزی بە گرنگییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ گەشەکردنی هێرشبەرەکەی یۆڤانتۆس دەکەن.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت یۆڤانتۆس لای خۆیەوە هیچ نیازێکی نییه دانوستان لەسەر ڕۆیشتنی ڤلاهۆڤیچ بکات، بەتایبەتی کە ساڵێک لەمەوبەر پەیوەندی بە تیپەکەوە کردووە بە بەهای نزیکەی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ.
AM:11:49:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه