‌بەرشەلۆنە ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئه‌ستێره‌یه‌كى

وێستگە سپۆرت-

ئەمڕۆ شەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی کەتەلۆنی ڕایگەیاند، ئیدارەی بەرشەلۆنە هەوڵدەدات گرێبەستەکەی لەگەڵ جۆردی ئەلبای بەرگریکاری چەپ هەڵبوەشێنێتەوە، پێش کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2024.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، بەرشەلۆنە بەنیازە دانیشتنێک لەگەڵ ئەلبا ئەنجام بدات، لە مانگی یەکی داهاتوو، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی، لەو ماوەیەدا یانەکە پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکات لە کۆتایی وەرزی ئێستادا، بەمەبەستی دابینکردنی مووچەکە لە یاریزانە دێرینەکەی ئیسپانیا.

ئەلبا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە دەیەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام بێت، هیوادارە لە یانەکەی بمێنێتەوە تا ئەو کاتەی هێشتا یاری دەکات.

پشکی ئەلبا لە بەرشەلۆنە دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەتایبەتی دوای تەقینەوەی بەهرەی ئەلیخاندرۆ باڵدی لاو، کە بەخێرایی متمانەی ڕاهێنەر چاڤی هێرناندێز و هاندەرانی کەتەلۆنی بەدەستهێنا.

پەیوەندی ئەلبا لەگەڵ ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینیوە، دوای ئەوەی ئینتەرمیلان بەبێ ئاگاداری یاریزانەکە کەوتە دانوستان لەگەڵ ئینتەرمیلان، هەروەها ئەلبا تۆمەتباری کرد بەوەی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی دزەپێکردووە.


PM:02:16:26/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌