‌مانچستەر یونایتد جێگرەوەی ڕۆناڵدۆ لە بەرشەلۆنە دیاری دەکات

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، یانەی مانچستەر یونایتد یاریزانێکی جێگرەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەستنیشانکردووە، کە بەفەرمی یانە ئینگلیزییەکەی جێهێشتووە.

مانچستەر یونایتد بە فەرمی ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی بە ڕەزامەندی هەردوولا هەڵوەشایەوە.

ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی دووپاتی کردەوە، ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ناسنامەی هاونیشتیمانی هۆڵەندی خۆی مەمفیس دیپای، یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی بۆ جێگرتنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دیاریکردووە.

گرێبەستەکەی دیپای لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت، بەڵام ئەو لە دەرەوەی حسابی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەرە، هاوینی ڕابردووش یانە کەتەلۆنییەکە هەوڵیدا ڕزگاری بێت لێی، بەڵام نەیتوانی ئەو کارە بکات.


PM:03:10:24/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌