‌چاڤى سوره‌ له‌سه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كدا

وێستگە سپۆرت-

چاڤى هێرناندزى ئیسپانى و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ سوره‌ له‌سه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ بێرناردۆ سێلڤاى پورتوگالى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى.

وە بەپێی ڕۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، چاڤی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە سوورە لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی، هەروەها بە ئیدارەی یانەكه‌ى وتووه‌ هێشتا ئامانجی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنەیە بۆ هاوینی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاڤی بەدوای یاریزانێکی ناوەڕاستی پێگەیشتوودا دەگەڕێت کە شێوازێکی تایبەتی یاریکردنی هەبێت، هەروەها توانای تێگەیشتنی دروستی یارییەکە و پێگەی هەبێت، بۆ ئەوەی یەکدەنگی زیاتر بە تیپەکە بدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە پێویستی بە فرۆشتنی بەشێک لە یاریزانەکانی تیپەکە دەبێت و مووچەکەیان کەمدەکاتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە، چونکە مانچستەر سیتی داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی بێرناردۆ بێبەش بێت.


PM:04:04:26/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌