‌فه‌رمى.. به‌رشه‌لۆنه‌ دوو ئه‌ستێره‌ى بۆ كلاسیكۆ له‌ ده‌ستدا

وێستگە سپۆرت-

بەرشەلۆنە گورزێکی توندی به‌ركه‌وت سەبارەت بە پێکانی ئەو دوو ئەستێرەیەی تیپەکە، پێش یارییەکەی ئێل کلاسیۆ بەرامبەر ریاڵ مەدرید کە بڕیاره‌ لە 16ی تشرینی یەکەم ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ شەممە،  یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ جۆرى ئەو پێکانەی ئاشکرا کرد کە یۆلیس کۆندێ و رۆناڵد ئاراوخۆ تووشی بوون.

بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە، ئەو پشکنینانەی لەسەر كۆندى ئەنجامدراون، بەیانی ئەمڕۆ، پشتڕاستیانکردووەتەوە کە تووشی پێکان بووە لە ماسولکەی دوو بڕبڕەی ڕان لە پەنجەی چەپ".

وە بەپێی ڕۆژنامەی "سپۆرت”ی ئیسپانی، دوایین پشکنینەکان پشتڕاستیان کردەوە کە کۆندێ بۆ ماوەی ٤ هەفتە لە یارییەکان ئامادە نابێت، هەربۆیە بەشداری لە کلاسیکۆدا ناکات بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید کە بڕیارە لە ١٦ی تشرینی یەکەم ئەنجام بدرێت.

لە چوارچێوەیەکی تردا، بەرشەلۆنە ڕوونیکردەوە، ئەو پشکنینانەی لەسەر ڕۆناڵد ئاراوخۆ ئەنجامدراون، بەرەبەیانی ئەم شەممەیە، "دەریخستووە کە تووشی برین بووه‌ بووە لە ڕیشاڵی ماسولکەی درێژی ڕانی ڕاست، هەروەها یاریزانەکە لە یارییەکان ئامادە نابێت تاوەکو ئەو". لە برینەکە چاک دەبێتەوە”.

وە ڕۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە ئاراوخۆ لانیکەم بۆ ماوەی مانگێک لە یارییەکان بەشداری ناکات، هەر بۆیەش ئاماده‌یی كلاسیكۆ نابێت.


PM:04:26:24/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌