‌كاردانه‌وه‌ى سكالۆنى پاش بردنه‌وه‌یان له‌ هیندۆراس

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل سكالۆنى ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین دڵخۆشه‌ به‌ ئاسشتى تیپه‌كه‌ى و ده‌ڵێت من له‌م شێوه‌ یاریكردنه‌ى ئه‌مڕۆمان ڕازی بووم.

له‌ پاش یارییه‌كه‌ و له‌ لێدوانێكیدا سكالۆنى وتى: یارییەکە بەو شێوەیە بوو کە چاوەڕێمان دەکرد، بەو شێوەیە یاریمان کرد کە دەبوو یاریی بکەین، من لەوە ڕازیم.
لیۆنێل سکالۆنی له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى:  گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ کە هەرکەسێک دەچێتە ناوەوە دەریدەخات کە دەیەوێت لەوێ بێت". 'جامی جیهانی".

له‌ باره‌ى شێوازى یاریكردنیانه‌وه‌ وتى: ئێمە ڕوونین لەسەر چۆنیەتی یاریکردنی مۆندیال، شتە سەرەکییەکە ئەوەیە خەڵک چێژ لە شێوازی یاریکردنمان وەربگرن، گرنگ ئەوەیە خەڵک چێژ لە هەموو یارییەک وەربگرن، ئەوە زۆر گرنگە".

لیۆنێل سکالۆنی: "ئەمڕۆ هیچ ڕکابەرێکی ئاسان نییە، گرنگ ئەوەیە چۆن مامەڵە لەگەڵ هەر یارییەکدا بکەین".

له‌ كۆتایشدا سه‌باره‌ت به‌ مێسی وتى:  گرنگ ئەوەیە مێسی باش و ئارامە، چێژ لە یاری تۆپی پێ وەردەگرێت ئه‌و گرنگترین یاریزانه‌ بۆ ئێمه‌.


AM:11:03:24/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌