ڤیدیۆ.. كرواتیا شكستى به دانیمارك هێنا
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ى كرواتیا 2-1 شكستى به هه‌ڵبژارده‌ى دانیمارك هێنا.
له یارییه‌كانى جه‌وله‌ى پێنجه‌مى نه‌یشنلیگ و له ئاستى ئه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كدا، هه‌ڵبژارده‌ى كرواتیا میواندارى دانیماركى كرد، یارییه‌كه 2-1 له سودى كرواتیا كۆتاییهات.
دوو گۆڵه‌كه‌ى كرواتیا بۆرنا سوسا و ماجه‌ر له خوله‌كه‌كانى49 و 79 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ى دانیماركیش كریستیان ئه‌ریكسن له خوله‌كى 77 تۆمارى كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانى كرواتیا بووه 10 خاڵ وله پێشه‌نگى كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا و دانیماركیش به نۆ خاڵ له پله‌ى دووه‌مدایه.
AM:12:15:23/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 704
جار خوێنراوه‌ته‌وه