‌بە ڕێگەیەكی زیرەكانە بەرشەلۆنە پیكێ لە كۆڵ خۆی دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە پشت بەستن بە بەندێكی ناو گرێبەستەكەی گرێبەستی پیكێ لەم هاوینەدا هەڵبوەشێنێتەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیكی بەرشەلۆنە ئاشكرای كردووە كە یانە بڕگەیەك لە نێو گرێبەستی پیكی هەیە ئەگەر لە كەمتر لە سەدا 35 ی یارییەكانی ئەم وەرزەی یانەكەی بەشداری بێت ، یانەكە بۆی هەیە گرێبەستەكەی هەڵبوەشێنێتەوە.

بەرشەلۆنە لە نێو هەموو ڕكابەرییەكانی ئەم وەرزە 50 بۆ 55 یاری ئەنجام دەدات و دەبێت ڕێگە نەدات پێكێ بەشداری زیاد لە 19 یاری بكات ، بۆ ئەوەی بتوانێت هاوینی داهاتوو گرێبەستەكەی هەڵبوەشێنێتەوە.

تاكو ئێستاش لە وەرزی ئەمساڵ پیكێ بەشداری تەنها یەك یاری لەخولەكی ئیسپانی كردووە بەرانبەر كادێز و بەرانبەر ڤیكتۆریا پلزنیش بە شێوەیەكی یەدەگ بەشداری كرد.


PM:11:23:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌